پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم زیاتر بەرزدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێكی كەمیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک لە کاتەکانى ئێوارەدا.

هاوكات پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوی رۆژی پێشوو جگە لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم کە بە یەک پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی : 39
دهۆک : 38
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران :39
گەرمیان : 45

بابەتی پێشتر

نامەی سەرنشینێكی تایتانیك بە 12 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: كەسێك نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share