نامەی سەرنشینێكی تایتانیك بە 12 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

نامەیەك كە لەلایەن یەكێك لە سەرنشینانی كەشتیی تایتانیك و لەسەر كەشتییەكە نووسراوە لە زیادكردنێكدا لە ئۆرۆگوای بە 12 هەزار دۆلار فرۆشرا.

مێژووی نامەكە دەگەڕێتەوە بۆ 11ی نیسانی 1912 و رامۆن ئەرتاجاڤیتیا گۆمێز-ی ئۆرۆگوای بۆ براكەی نووسیوە. لە ئێرلەنداوە نێردراوە، كە دوا وێستگەی تایتانیك بووە بەر لە پەڕینەوە بە زەریای ئەتڵەسی و روودانی كارەساتەكە.

بەپێی سایتی ئەلیكترۆنیی خانەی زیادكردنی زوریلا، براكەی ئەرتاجاڤیتیا گۆمێز دواتر لە یەكێك لە تۆڕەكاندا رایگەیاندووە، “دوا نامەیە كە برای خۆشەویستم رامۆن بۆی نووسیوم. سێ رۆژ دواتر كەشتیی تایتانیك رووبەڕووی كارەسات بووەوە و، نقووم بوو”.

كەشتییەكە، كە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنەكەی دەگەڕایەوە بۆ كۆمپانیای وایت ستار لاین-ی بەریتانی، بە شێوەیەكی كارەساتبار لە كاتژمێرەكانی یەكەمی رۆژی 15ی نیسانی 1912 نقووم بوو، دوای بەركەوتنی لەگەڵ شاخێكی سەهۆڵین، ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیكەی هەزار و 517 كەس لەنێو ئەو دوو هەزار و 224 كەسەی سەرنشینی بوون.

كەشتییەكە ئێستا لە قوڵایی دەریادایە لە دووریی نزیكەی 350 میلی دەریایی كەناراوەكانی نیوڤاوندلاند-ی كەنەدا.

بابەتی پێشتر

عێراق هەنگاوێكی دیكە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە دەنێت

بابەتی دواتر

پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share