جارێکی دیکە بەهای زێڕ بەرزبووەوە

ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهای زێڕ لەبازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە، پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دابەزینی تۆمارکرد.

ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهای زێڕ بەرزبووەوە، کە پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە.

پەیوەست بە هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەیە ئەدیب غەریب وتی، یەکێک لە هۆکارەکان نزمبوونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە بەرەو سەری ساڵ دەڕۆین ساڵانە لەم کاتەدا بەهای زێڕ لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە، جگە لەوانەش ئەو دوو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەن و جیهانیان سەرقاڵ کردووە کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای زێڕهەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “گۆڕانکارییەکانی بەهای زێڕ زۆر خێران، بەپێی راپۆرتێکی ئەمریکی ساڵی داهاتوو ساڵی ئاڵتون دەبێت”.

ئەمڕۆ بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا 2064 دۆلارە، بەهای زێڕی عەیارە 21 بە 435 هەزار دینارە، عەیارە 18 بە 370 هەزار دینارە.

 

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران نابارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ جێگیرە. لە بازاڕی…
Total
0
Share