دادگای فیدراڵی: هەرێم دانیناوە بە گواستنەوەی نەوت بۆ ‏ئیسرائیل

دادگای فیدراڵی سوورە لەسەر بڕیاركەی لەبارەی نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكردووە، پێشتریش لە دادگایەكی ئەمریكا بڕیارێكی هاوشێوە بەرامبەر هەرێمی كوردستان دراوە.

دادگای فیدڕاڵیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا جەخت لە بریارەكەی دەكاتەوە لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت، سکاڵای تۆمارکراو بە ژمارە (59 / فیدراڵی / 2012) و یەکلاییکردنەوەی لە 15/2/2022، کە تایبەت بووە بە نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی کوردستان، دەرچوونی بڕیارەکە لەسەر بنەمای مادەکانی (110، 111، 110، 115 ،121 و130)ی دەستوری عێراق بووە و پێشتریش دادگایەکی ئەمریکا لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕیارێکی بەهەمان ناوەڕۆکەوە دەرکردووە، کە دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو.

دادگای فیدراڵی ئاشكراشیكردووە، ئەو کات حکومەتی هەرێم تانەی لە بڕیارەکەی دادگاكەی ئەمریکا داوە و دادگای ئەو وڵاتەش لە 21ی کانونی یەکەمی ساڵی 2015 تێهەڵچوونەوەی بۆ دۆسیەکە کردووە، بەهەمان ناوەڕۆکی پێشتر بڕیاری لە بەرژەوەندیی وەزارەتی نەوتی عێراق دەرکرد.

بەپێی ڕوونكردنەوەكەی دادگای فیدراڵی، ئەو کات حکومەتی هەرێمی کوردستان دانیناوە بە گواستنەوە و بەتاڵکردنەوەی کەشتی نەوتی لە ئیسرائیل، بەوهۆیەشەوە بەرگرینامەکەی هەرێمی کوردستان لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا لاواز دەرچوو.

بۆیە دادگای فیدراڵی بەرگری لە بڕیارەكەی دەكات و دەڵێت، “بڕیارەکەی ڕۆژی 15ی ئەم مانگە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای عێراق و گەلەکەی دەرچووە”.

بابەتی پێشتر

دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئێستا هۆكاری زۆربوونی بازگەکانی ناوشاری کەرکوك ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما جێگیر دەبن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share