وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت

هەلی کار

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو رادەگەیەنێت بە شێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە کار و چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتەکە ئەنجامدەدەن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، “رەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو رادەگەیەنین بە شێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کە کار و چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتمان ئەنجامدەدەن لە خانەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتان و سەنتەرەکانی منداڵان و ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی ھەڕەشەلێکراو و سەنتەرەکانی راھێنانبۆ زیاتر خزمەت کردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت، دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر) بێت، زانیاری راست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە، نابێت مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت”.

ئاشکراشیکرد، “ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی( ئەصڵی و کۆپی کراو) لە رۆژی سەردان کردنی ئامادە بکات( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون)، پێویستە زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای نوسین و خوێندنەوە و  قسەکردنی ھەبێت پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت”.

لە راگەیەندراوەکەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییدا هاتووە، “پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی) بە چەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم دەرگای پێشکەش کردنی داواکاری دامەزراندن راستەوخۆ دەبێت لە نوسینگەی تایبەتی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لە ناو فایلێک، قۆناغی دووەم لەلایەن لیژنە تایبەتمەند چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئامادەکاریی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لەسەر قەڵای هەولێر ئامادەسازی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم مانگە هاندەربێت تا هەنگاوبنێین بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی…
Total
0
Share