بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی 400 ملیار دیناری دیكە لە حكومەتی عێراق دەكات و ئەگەر ئەو بڕە پارەیە رەوانەبكرێت، دەتوانرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی 5ی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بدرێن.
ئەمشەو بڵاوكرایەوە، سبەی حكومەتی عێراق 400 ملیار دیناری دیكە دەخاتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
هەر بە پێی زانیارییەكان، ئەو بڕە پارەیەی كە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت وەكو قەرز دەدرێتە حكومەتی هەرێم و پێشتریش 400 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بەغدادەوە بۆ مووچەی مانگی پێنج رەوانە كرابوو ئەگەر 400 ملیار دینارەكەی دیكە رەوانە بكرێت كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم مووچەخۆران بەر لە جەژن دەهێندرێت.