هەڵمەتی پاككردنەوەی ناو شاری كەركوك دەستیپێكرد

دوای بڕیارەكەی پارێزگاری كەركوك هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی ناو شارەكە دەستیپێكرد و سەرۆكی شارەوانیی دەڵێت، ئێستا پاڵپشتمان هەیە و سەرپشك كراوین لە سزادانی كەمتەرخەم.

هەفتەی رابردوو لە یەكەم كۆبوونەوەی رێبوار تەها، پارێزگاری نوێی كەركوك لەگەڵ بەرێوەبەری شارەوانی و كۆمپانیاكانی پاككردنەوە، مۆڵەتی دوو هەفتەی پێدان بۆ پاككردنەوەی شارەكە.

ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و كۆمپانیاكانی پاككردنەوەوە هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوە دەستیپێكرد.

ئەحمەد عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پارێزگاری كەركوك سەرپشكیكردون لەوەی ئەگەر كۆمپانیاكان كارەكانیان وەك ئەوەی لە گرێبەستەكانیاندایە ئەنجامنەدا، كارەكەیان لێوەردەگیرێتەوە و دەدرێتە كۆمپانیایەكی دیكە.

دەربارەی ئەوەی بۆچی لە رابردوودا ئەم كارە نەكراوە ئەحمەد عومەر وتی، “ئێمە لە رابردوودا پاڵپشتێكی وامان نەبوو كە بتوانین فشار لە كۆمپانیاكان بكەین، ئێستا خۆشبەختانە پاڵپشتێكی تەواومان هەیە”.

روونیشیكردەوە، مۆڵەتی كۆمپانیاكان لە دیوانی پارێزگاوەیە، لە رابردوودا هەر بڕیار و سزایەكیان هەبوایە بەرامبەریان لە پارێزگا جێبەجێ نەدەكرا، چەندین جار سزایان داون، بەڵام بێسوود بوو.

سەرۆكی شارەوانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و، داوایشی لە هاوڵاتییان كرد پابەندی پاكوخاوێنی بن و خاشاك لە جێی دیاریكراوی خۆیدا فڕێبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی: پڕۆسەی نۆرەگرتنی ئەمساڵ دەبێتە ئەلیکترۆنی بەڵام بە سوودی جوتیاران نییە

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی جوتیاران، کێشە دروستدەکات و کێشە بۆ جوتیاران دروستدەکات. نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

سی پی تی: بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت بەرواری و بەرۆشکی پلانڕێژیان بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژانە کردووە

دەربارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، گوێبیستی هیچ بەڵگەیەک نەبووین بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تێوەگلابن…
Total
0
Share