سبەی یەكەم رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە.

سبەینێ هەینی لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانی دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا دەکرێتەوە و کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە کۆتاییدێت، بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆن بێت هیچ پلانێک نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.
بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

165 بنکەی دەنگدان و 749 لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی دەنگدان بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.

تەنها لە سنووری پارێزگای سلێمانی 57 بنکەی دەنگدان و 276 وێستگە ئامادەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكێتی: یەكێتی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە ئەو پارەیەی هاتووە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبكرێت

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچەدایە و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌…
Total
0
Share