پەرلەمانتارێك: لە مانگی داهاتووەوە مووچە و بودجە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمیی عێراق بڵاودەبێتەوە و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبێت مانگی داهاتوو مووچەی سەرجەم مووچەخۆران و بەشە بودجەی هەرێم وەك ئەوەی لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە رەوانەبكرێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆماری عێراقەوە دەبێت لە مانگی داهاتووەوە پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران رەوانەبكرێت وەكو ئەوەی لە یاسای بودجەدا جێگیركراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاریگەری لەسەر بەشە بودجەی هەرێم نابێت بەو پێیەی حكومەتی هەرێم پابەندە و توركیا رێگانادات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە و ئەگەر ئەو گرفتەش چارەسەرنەكرا رەنگە ئەو 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم لە ناوخۆی عێراقدا ساغبكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب: دەبابەیەک، پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی و حەوت درۆن تێکشکێندراون

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ئاماری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی شارەکە و گەڕەکە کوردنشینەکانی بڵاوکردەوە. ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب رایگەیاند، دەبابەیەک،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات و دەڵێت، “تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی…
Total
0
Share