فاتی بۆ یانە کڕیارەکان: لێرە ناڕۆم

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی جەخت لە بەردەوامبوون دەکاتەوە لە یانەی بەرشلۆنە، تەواوی ئەو ئۆفەرانەش ڕەتدەکاتەوە کە پێشکەشیکراون.

دوای بەدەستهێنانی ناسناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئانسو فاتی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “پلانم داڕشتووە لە بەرشلۆنە درێژە بە یاریکردن بدەم و تواناکانم بەرەوپێش ببەم، من گرێبەستم لەگەڵ یانەکەم هەیە و زۆریش بەختەوەرم.”

هەروەها دەڵێت، “دەمەوێت لەگەڵ بەرشلۆنە برەو بە تواناکانم بدەم و ئەزموون وەربگرم، هیچ گومانێکیشم لەبارەی بەردەوامبوونمەوە نییە.”

وەڵامەکانی فاتی دوای ئەوەی دێت، کە کە یانەی وڵڤەرهامپتن و چەند یانەیەکی دیکەی ئینگلتەرا ئۆفەریان پێشکەشکرد، لە بەرامبەردا ئیدارەی بەرشلۆنە چانسی بەردەوامبوون و ڕۆیشتنیان خستە بەردەستی خودی یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی.

بابەتی پێشتر

مۆدریچ: بڕیاری کۆتاییم دا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ (OUT).. هاری کەین لەنێوان سێ یانەی گەورەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌…
زیاتر ببینە

پیکێ مۆندیالی میزەڵدان سازدەکات !

بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ ئاشکرایکردووە، لە تشرینی یەکەمی 2021 پاڵەوانێتیی جیهانیی میزەڵدان ڕێکدەخات. پیکێ وردەکاریی جامی جیهانیی…
Total
0
Share