گواردیۆلا وەڵامێكی توندی ئیڤرا و بێرباتۆڤی دایەوە

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەرسیتی بەتوندی وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە كە كرابووە سەر یاریزانەكانی.

پێش ڕووبەڕووبونەوەی وێستهام ، گواردیۆلا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان ئامانجیان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە.

وتیشی: دەزانین وێستهام یانەیەكی بەهێزە بەڵام ئێمە دەچینە یاریگاكەیانەوە تا بردنەوە بەدەستبهێنین.

لەبارەی ئەو ڕەخنانەی پاتریك ئیڤرا و بێرباتۆڤ لە یاریزانەكانی گواردیۆلا گرتیان بەوەی بە كەسایەتی لاواز ناویان بردن، گواردیۆلا زۆر بە توندی وەڵامی هەردوو یاریزانەكەی دایەوە و وتی: “كاتێك لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ لەگەڵ بەرشلۆنە لێمان بردنەوە، كەسایەتی ئەوان لەكوێ بوو؟”

وتەكانی گواردیۆلا

– دوو یاریمان ماوە و پێویستمان بەوەیە بەوەیە شەش خاڵ بەدەستبهێنین.

– كاری زۆرمان ماوە ئەم وەرزە ئەنجامی بدەین دواتر بیر لە وەرزی داهاتوو دەكەینەوە

– وێستهام تیپێكی بەهێزە بەڵام دەزانین كە سێ خاڵی یارییەكەش بۆئێمە گرنگە

– ئیڤراو بێرباتۆڤ دەڵێن یاریزانەكانی سیتی كەسایەتیان نییە منیش دەڵێم كاتی خۆی كە من لە بەرشلۆنە بوم لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لەناومان بردن كەسایەتی ئەوان لەكوێ بوو؟

– ئەو شتانە لە تۆپی پێدا ڕودەدەن و چەندین جار یارییەكان لە چەند خولەكێكدا تیپی براوەی دەگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share