(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ، ئارسیناڵی تێپەڕاند و گەیشتە فاینەڵی کاراباو

ئەمشەو پێنجشەممە، یانەی لیڤەرپوڵ یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە پیشەگەرە ئینگلیزییەکانی بەرامبەر ئارسیناڵ ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

یانەی ئارسیناڵ لە ئیماراتس ستادیەم لە یاریی گەڕانەوەدا میوانداریی یانەی لیڤەرپوڵی کرد، یارییەکە لە کاتی یاساییدا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی سوورپۆشەکان “لیڤەرپوڵ” کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 19، 79 لەلایەن دیێگۆ جۆتای پۆرتوگالی-یەوە تۆمارکران.

بەکۆی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە، لیڤەرپوڵ (2-0) گەیشتنی بۆ یاریی کۆتایی جامی ڕایەڵەی یانە پیشەگەرە ئینگلزییەکان مسۆگەرکرد، کە بە “کاراباو کەپ” ناسراوە.

لە یاریی کۆتاییدا، ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ بەرامبەر چێڵسی یارییدەکەن، کە پێشتر بردنەوەی بەرامبەر تۆتنهام هۆتسپێرز تۆمارکردبوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیسکۆ و هازارد ڕیاڵ مەدریدیان گەیاندە چارەکی کۆتایی جامی شا

بابەتی دواتر

لیچی 1-3 ڕۆما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share