ڕیاڵ (OUT).. هاری کەین لەنێوان سێ یانەی گەورەدایە

کشانەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵەکانی بۆ کڕینی هاری کەین، دەرگای بە ڕووی سێ یانەی گەورەدا کردووەتەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

بەپێی کۆکراوەیەک لە زانیارییەکانی “لو پاریزیان و زە سەن”، یانەی شاهانەی مەدرید بە تەواوی لە هاوکێشەی هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام چووەتە دەرەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی خوسێلۆ-یان لە یانەی ئیسپانیۆلەوە بە خواستن گواستەوە بۆ ڕیزەکانیان.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، لە ئێستادا یانەکانی پاریس سان جێرمان لە فەرەنسا و مانچستەر یونایتد و چێڵسی لە ئینگلتەرا دانوستاندنیان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی “شێرەکەی ئینگلتەرا” دەستپێکردووە.

لو پاریزیان نووسیویەتی، ناسڕ خلێفی خاوەنی سان جێرمان خۆی سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکات بۆ گواستنەوەی کەین، لەلایەکی دیکەوە مان یونایتد و چێڵسی لە ڕێگەی یاریزانە نێودەوڵەتییەکانی ئینگلتەراوە پەیوەندییان بە هێرشبەرەکەی تۆتنهامەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

فاتی بۆ یانە کڕیارەکان: لێرە ناڕۆم

بابەتی دواتر

کەی دادگایی دەکرێت؟ دادگای بەرشلۆنە بەزەیی بە ئالڤێس-دا نایەتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share