ئاداما تراوری گەیشتە بەرشلۆنە

ئاداما تراوری ئیسپانی گەیشتە بەرشلۆنە بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات.

تراوری بەشێوەیەكی خواستن تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە كردووە لەگەڵ ئەگەری كڕینەوەی لە یانەی ۆڵڤەرهامپتۆن بە 30 ملیۆن یۆرۆ.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت گرێبەستی ئاداما بۆ پێنج وەرزە و لەكۆتایی وەرزیش گفتوگۆی كڕینی دەكرێت.

تراوری 26 ساڵ ئەم وەرزە 11 یاریی بەسەرەكی بەشداری كردووە لەگەڵ یانەی ۆڵڤەرهامپتۆن لەكۆی 20 یاریی كە یانەكەی ئەنجامیداوە.

تراوری پێشتر لە یانەی بەرشلۆنە دەستی بە یاریكردن كردووە و دواتر ساڵی 2015 بە خواستن چووەتە ئەستۆن ڤێلاوە و پاشان پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی ۆڵڤەرهامپتۆنەوە كردووە.

بابەتی پێشتر

یۆڤانتۆس گرێبەستی لەگەڵ فلاهۆڤیچ واژوكرد

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانی عێراقییەکان دژی کاندیدکردنی زێباری بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ستۆیشكۆفی بولگاری و یاریزانی دێرینی یانەی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی…
Total
0
Share