مۆدریچ: بڕیاری کۆتاییم دا

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردەوە، کە لەبارەی داهاتوویەوە بڕیاریداوە و بەم نزیکانە ئاشکرایدەکات.

دوای لەدەستدانی ناسناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “نەیشن لیگ”، لوکا مۆدریچ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە داهاتووی لە ڕیاڵ مەدرید و ئەو ئۆفەرانەی لە یانەکانی خولی ڕەوشەنی سعوودییەوە بەدەستی گەیشتووە، وتی، “بڕیاری کۆتاییم داوە، بەڵام لە ئێستادا هیچ شتێک لەو بارەیەوە ئاشکرا ناکەم.”

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەستێرەکەی کرواتیا دوایین یاریی خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە ئەنجامداوە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بە فەرمی بڕیارێک سەبارەت بە داهاتووی ئاشکرادەکات.

سەرەڕای ئەوەی “لوکیتا” چەند جارێک جەختی لە بەردەوامبوون کردووەتەوە لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام میدیا جیهانییەکان پێیانوایە ئۆفەری یانەکانی سعوودیە زۆر بەهێزە و ئەگەر هەیە پەیوەندیی بە یەکێک لەو یانانەوە بکات.

بابەتی پێشتر

تەرمی دەرهێنەرێکی عێراقی لە بەغداد دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

فاتی بۆ یانە کڕیارەکان: لێرە ناڕۆم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share