مارکا باشترین (10) ڕاهێنەری جیهانی دەستنیشانکرد

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لیستی باشترین ڕاهێنەرانی وەرزی ڕابردووی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکانی جیهان دەستنیشانکرد.

لە لیستەکەدا پێپ گواردیۆلا بە باشترین ڕاهێنەری وەرز دەستنیشانکراوە، دوای ئەوەی ناسناوەکانی چامپیۆنزلیگ، ئێف ئەی کەپ، پریمەرلیگی چنیوەتەوە و ئەگەر هەیە لە وەرزی نوێدا ژمارەی ناسناوەکان بۆ شەش ناسناو زیادبکات.

لە پلەی دووەمیشدا لیۆنێل سکالۆنیی ڕاهێنەری ئەرجەنتین هاتووە، کە لەگەڵ پێکهاتەی “ئالبی سێلیستی” جامی مۆندیالی 2022ی بەرزکردەوە.

ڕیزبەندیی باشترین ڕاهێنەرانی 2022/2023 بەپێی ڕۆژنامەی مارکا بەم جۆرە بووە:

  1. پێپ گواردیۆلا (مانچستەر سیتی)
  2. لیۆنێل سکالۆنی (ئەرجەنتین)
  3. لوچیانۆ سپالێتی (ناپۆلی)
  4. وەلید رکڕاگی (مەغریب)
  5. چاڤی هێرناندێز (بەرشلۆنە)
  6. سیمۆنی ئینزاگی (ئینتەر میلان)
  7. خوسێ لویس مێندیلیبار (ئیشبیلیە)
  8. ئیدی هاو (نیوکاسڵ)
  9. فرانک هایس (لێنس)
  10. ئوروش فیشەر (یونیەن بەرلین)
بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆسیمین بکات

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share