گەنجێک لە سنووری قەزای داقوق ماوەی 10 رۆژە بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کووڕەکەیان لەرووی دەروونییەوە کێشەی هەیە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، گەنجەکە ناوی محەمەد جاهنین-ە و لە گوندی مەنسوڕ لە ناوچەی حەفتەغازی لە سنووری قەزای داقوق دادەنیشێت.
ئەو گەنجە 10 رۆژ بەر لە ئێستا لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و تا ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.
کەسوکاری محەمەد جاهنین دەڵێن، “کوڕەکەمان لەڕووی دەروونییەوە کێشەی هەیە”.