قۆناغی خزمەتكردنی هەڵمەتی روواندنی یەك ملیۆن نەمامەكەی سەرۆك بافڵ دەستیپێكرد

بۆ زامنكردنی گەشەی ئەو نەمامانەی لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا رووێنراون، قۆناغی خزمەتكردن لەئاودان و بژار و بنكۆڵ و ئاگربڕ دەستیپێكرد.

بۆ ئەو مەبەستە و لەمیانی بەسەركردنەوەی هەر سێ پڕۆژەی دارستانی كێلو لەپێنجوێن و دارستانی سەراو لە سەیدسادق و دارستانی چەناخچیان سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی تانجەرۆ، هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتەكە تەنها روواندنی نەمامی نەگرتەوە، بەڵكو بە فەرمانی سەرۆك بافڵ دەستمان كردووە بە خزمەتكردن و ئاودانی نەمامەكان، بۆ ئەو مەبەستە ترومپا و سیستمی ئاودێریمان بۆ نەمامەكان جێگیركرد لەپڕۆژەكاندا لەپێناو مسۆگەركردنی ئاودان لەكاتی پێویستدا.
هاوكار جەلال وتیشی، “بەلەبەرچاوگرتنی جۆراوجۆریی نەمامە رووێنراوەكان و سروشت و كەشوهەوای جیاوازی ناوچەكان، تێبینیمان كرد كە نەمامەكان بەشێوەیەكی زۆرباش گەشەیان كردووە و كارەكانی هەڵمەتەكە سەركەوتووبووە”.

هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ پاراستنی نەمامەكان لە هەر ئەگەرێكی زیانگەیاندن و لەوەڕاندنی هەڕەمەكی، تووانیمان لەسەر بودجەی هەڵمەتەكە، پەرژین بۆ رووبەرە سەوزكراوە نوێیەكان بكەین سەرباری دروستكردنی هێڵی ئاگربڕ بۆ پاراستنی لە هەر مەترسییەكی ئاگركەوتنەوە لەگەڵ ئەنجامدانی كاروبارە گرنگەكانی وەك بژار و بنكۆڵكردنی نەمامەكان بە كرێكار.

سەركەوتنی هەڵمەتی نیشتمانیی سەوزكردنی كوردستان بە روواندنی یەك ملیۆن نەمام هەنگاوێكی ئەرێنییە بە ئاراستەی گرنگیدان بە ژینگە و سەوزایی كە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە رووانگەی پەرۆشییەوە بۆ تەندروستییەكی باش بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەوەداوە و جێبەجێیدەكات.

بابەتی پێشتر

وێنەی ئەو گەنجەی داقوق کە 10 رۆژە بێسەروشوێنە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێك كەوتە بەنداوێكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی بەهارە راگەیەندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری پشووی بەهارەی لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە…
Total
0
Share