پۆلیسی راپەڕین: کەسێک لە کاتی راوکردنی ماسیدا خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ، تەرمی هاوڵاتییەک کە لەدایکبووی ساڵی 1983 بووە گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە، کە لە کاتی راوکردنی ماسیدا کەوتووەتە ناو ئاوەوە و خنکاوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە لە ناحیەی چوارقوڕنە روویداوە و ئەو کەسەی خنکاوە، دانیشتووی شاری هەولێر بووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەکراوە، کەسوکارەکەی باسیان لەوەکردووە، بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کاتێکی خۆش رووی لە ئاوی گوندی قەمتەران کردووە، لە کاتێکدا سەرقاڵی راوکردنی ماسی بووە، کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دەستیانپێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیانپێکردەوە. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەستیانپێکردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، دوای…
Total
0
Share