پەرلەمانتارێك: بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێویستە هـەرێم رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ بەغداد بكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق چەند دۆسیەیەكی لەسەر هەرێمی كوردستان كردووەتەوە كە چارەسەركردنیان لەم قۆناغەی ئێستادا ئاستەمە و دەشڵێت، “بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران پێویستە هەرێم رێككەوتنی سیاسی لەم قۆناغەدا لەگەڵ بەغداد ئەنجامبدات”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرپرسانی عێراق دەڵێن، ئەو شایستە داراییانەی دراون بە هەرێمی كوردستان لە پشكی خۆی زیاترە و ئێستاش بە نیازە قەرز بداتە هەرێمی كوردستان، جگەلەوەش حكومەتی عێراق چەند دۆسیەكی لەسەر هەرێمی كوردستان كردووەتەوە كە لەم قۆناغەدا چارەسەریان ئاستەمە و بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران پێویستە هەرێم رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ بەغداد ئەنجامبدات پێشتریش رێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عێراق ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زۆرینەی لایەنە عێراقییەكان پێیانووایە ئەو شایستە داراییانەی دراوەتە هەرێم لە پشكی خۆی زیاتری پێدراوە لە كاتێكدا مووچەخۆران مووچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

سودانی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بڕیاری راگەیاند

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب لە بەرزبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share