دوو گەنجی شاری هەولێر كە بۆ گەشت و سەیران چووبوون بۆ سەیرانگای گەلی عەلی بەگ لە رووبارەكەدا خنكان.
بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو كەسە بران و نیشتەجێی گەڕەكی فەرمانبەران بوون و لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەیان بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ئەو ناوچەیان كردبوو.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سۆران تەرمی یەكێك لەو دوو گەنجە دۆزراوەتەوە و تیمەكان لە گەڕان بە دوای تەرمی گەنجەكەی دیكە بەردەوامن.