ئاسایشی هەرێم: باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی سێ کەسی راگەیاند کە ویستبوویان بڕێک دراوی ساختە ساغبکەنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 14 ی ئەم مانگە پاش لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنی وورد، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، توانیان ئەو باندە سێ کەسییەی کە کاریان ساغکردنەوەی دراوی عێراقی تەزویر بووە دەستگیربکەن، پێش ئەوەی لە بازاڕدا ساغبکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتباران دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، پێکهاتوون لە( م ، ح ، م ) و ( ڕ ، م ، س ) و ( د ، ع ، ع ) هەوڵیانداوە بڕی دوو ملیۆن دیناری عێراقی ساختە ساغبکەنەوە، بە هەوڵی هێزەکانی ئاسایش توانرا تۆمەتباران دەستگیربکرێن ، بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بازاڕی قەیسەریی زەڕەنگەران ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تەمموزی 2026، لە بازاڕی قەیسەریی زەڕەنگەران، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە،…
Total
0
Share