لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دابوو و هەڵاتبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دابوو و هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە ئۆتۆمبێلێك هاوڵاتییەكی برینداركردووە و هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەی پیشەسازی بدۆزرێتەوەو دواتریش تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت” .

ئاشکراشیکرد، “رووداوەكە بە جۆرێك بووە، هاوڵاتییەك سەرقاڵی كۆكردنەوەی مقەبا بووە، شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لێیداوە و برینداریكردووە و هەڵاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 23 “لەیاسای هاتووچۆ راگیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .

بابەتی پێشتر

بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان بەردەوامە

بابەتی دواتر

بیلینگهام پێکانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share