گەنجێک لە هەولێر بە چەقۆ کوژرا

شەوی رابردوو گەنجێک لە شاری هەولێر بە چەقۆ کوژرا، بکوژەکە دوای تاوانەکە خۆی رادەستکردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئەو گەنجە کوژراوە ناوی حەسەن خەلیلە و تەمەنی 20 ساڵە، لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دادەنیشێت.

حەسەن خەلیل، کارمەندی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بووە، لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە لە نزیک هۆتێل کریستاڵ بە چەقۆ لێیدراوە و کوژراوە.

بکوژەکە هەر دوای رووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

بابەتی پێشتر

دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

بابەتی دواتر

پۆلیس سێ کەسی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپییەکردن دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share