لە هەڵەبجە 440 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دروستدەكرێت

لە پارێزگای هەڵەبجە 440 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت دروستدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی تایبەت بە دروستكردنی 440یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ كەمدەرامەتان لە پارێزگای هەڵەبجە كرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یەكەكان و قوناغی ڕادەستكردنیان بە بەڵێندەران و ئەو نرخانەی كە دانراون بۆ یەكەكان گفتوگۆیان لەسەركرا، جەختكرایەوە كە كاربكرێت بەجۆرێك بن كە لەگەڵ دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان بگونجێن و هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی یەكەكان خێراتربكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن.…
Total
0
Share