پۆلیس سێ کەسی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپییەکردن دەستگیرکرد

سێ تۆمەتبار کە بەنیازبوون لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانیدا لە کاتی تاقیکردنەوە گشتییەکاندا قۆپییە بکەن، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەو سێ کەسە بەنیازبوون لەڕێگەی ئامێری بێ تەل‌ و مۆبایلەوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکاندا غەش بکەن، زانیارییان لەبارەوە کۆکراوەتەوە و دەستگیرکراون.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك‌ و چەند کەلوپەلێکی تردا کە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشکردن بەکاریبھێنن.

تۆمەتبارەکان بەناوی (د، ب، ف) لەدایکبووی 2002 و (و، هـ، أ) لەدایکبووی 2002 و (ز، ن، د) لەدایکبووی 2001، ئێستا راگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکرێت”
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم ئاشكراكرا

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هاوئاهه‌نگيى سه‌ربازی له‌نێوان…
Total
0
Share