پەکەکە کوژرانی چوار گەریلای لە بۆردومانی ئۆتۆمبیلێکدا ڕاگەیاند

ئەو ئۆتۆمبیلەی لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە کرایە ئامانج

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل، “هەپەگە” کوژرانی چوار گەریلای لە بۆردومانێکی سوپای تورکیادا لە نزیک گوندی مانگشکێ لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند.

ڕاگەیەندراوی هەپەگە لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت،”شەوی 21ی ئەم مانگە، گروپێک لە هاوڕێیانی ئێمە، کە بەهۆی کێشەی تەندرووستی چارەسەری پزیشکییان وەردەگرت و لە دەرمانگە دەگەڕانەوە، لە دەورووبەری گوندی مانگشکێ-ی دهۆک  کرانە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لەو هێرشەدا چوار هاوڕێی ئێمە شەهید بوون”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” هەڤاڵانی ئێمە زاگرۆس، دڵگەش، دارا و فرات کێشەی تەندرووستی-یان هەبوو و چارەسەرییان وەر دەگرت، بێ چەک بوون، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە بێ چەک بوون، کرانە ئامانج فڕۆکەکانی تورکیا”.

شەوی 21ی ئایار، لە نزیک گوندی مانگشکێ، دوو ئۆتۆمبیلی گەریلاکانی پەکەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share