دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە یاسای بودجەدا بڕگەیەك لەناو ماددەی 14دا جێگیركراوە كە گرەنتی ئەوە دەكات مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە ئەولەوییەتی خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم بێت.

وتیشی، “وەكو فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵماندا بۆ جێگیركردنی مووچە و خەرجی زیاتر لە 20 هەزار لە هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق، كە ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە و لەگەڵ دامەزراندنی 3‌ هەزار پاسەوانی سنوور”.

ئاشكراشیكرد، وەك فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی بڕگەی تایبەت بە پاشەكەوتی مووچەمان چەسپاند و توانيمان دەنگی ئەندامانی لیژنەی دارایی بۆ بەدەستبهێنین و دواتر ئەنجامەكە بەڵێڵی مایەوە و تائێستاش ئێمە دڵنیانین لەوەی ئەم بابەتە بەتەواويی رەتكراوەتەوە، لەبەر ئەوەی گومانمان هەیە كە دەنگەكان بە باشی هەژمار نەكرابن.

وتیشی، “بۆیە ئێمە گومانمان هەیە ئەم بابەتە بەتەواويی رەتكرابێتەوە، واتە لە نێوان پەسەندكردن و رەتكردنەوەدا بۆمان یەكلایی نەبووەتەوە و چاوەڕێدەكەین پێداچوونەوە بە ریكۆردی دەنگدانی ناو هۆڵی پەرلەمان و هەژماركردنەوەی دەنگەكان لەسەر ئەو بڕگەیە بكرێت، بۆ دڵنیابوونەوەی و ئەگەر ئەنجامەكەشی بە دڵی ئێمە نەبێت، پێمانوایە ئەمە كۆتا قۆناغ نییە، بەڵكو بەردەوامدەبین بە هەموو شێوازێك، بۆ گەڕاندنەوەی مافی فەرمانبەران و هاونیشتمانیانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ببینە كاتێك دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی شەهید هاوكار دەستگیردەكەن

دوای شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵدەكوتنە سەرماڵێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت بە شەق…
Total
0
Share