یەكەمین دیمانەی شانۆیی كوردی دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

بە ئامانجی دروستكردنی هەماهەنگی و تێكەڵبوونی كەلتوورەكان و ناساندنی ھونەری شانۆیی كوردی، یەكەم دیمانەی شانۆیی كوردی دیاسپۆرا بە ژێر دروشمی بیرەوەی، گێڕانەوە، گەڕانەوە بۆ نیشتمان، بۆ شانۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا لە رۆژانی 16، 17و 18ی ئەم مانگە كاتژمێر 18:00ی ئێوارە بەم ناونیشانە بەڕێوەدەچێت:
Theaterverin Teutschenthal
Maerkertraase 30A
06179Teutschenthal
دیمانەكە وەك دەستپێك و ھەنگاوی یەكەمە بۆ زیاتر ناساندن و لێكنزیكبوونەوەی كەلتوورە جیاوازەكان و چێژبینین لە ھونەری شانۆیی.
سەبارەت بەم دیمانەیە بەڕێز كاروان عەلی مەجول وەك سەرۆكی دیمانەكە وتی، “شانۆ ئەو ھونەرە زیندووەیە كە ھەموومان كۆدەكاتەوە، بۆیە ئێمەی گروپی هونەریی كابارێتی كوردی، یەكەم ھەنگاومان بەرەو ڕێكخستنی یەكەمین دیمانەی شانۆیی دەستپێكردووە.
وتیشی، “خۆشحاڵم كە دەبینە مایەی كۆكردنەوەی چەند شانۆكارێكی بە ئەزموون كە سەردەمانێك ئێمەیان فێری خۆشویستنی شانۆ دەكرد و
با ئەم بەیەكگەیشتنە بكەینە دیمانەی جوانی و ئازادی و پەیامی مەزنی شانۆ و ھیواخوازیشم كەئەم دیمانەیە بكەینە نەریتێكی ساڵانە”.
بەپێی زانیارییەكان ڕۆژی یەكەم 16ی 6 دەستپێكی دیمانەكە بەمشێوەیە دەبێت:
یەكەم: پێشانگەی نیگاركێشی لەلایەن ھونەرمەند شیلان ڕەشید و چەند پارچە میوزیكی كوردی لەلایەن ھونەرمەندان ( فاروق میرزا سدیق )، پاشان وتەی سەرۆكی دیمانەكە پێشكەشدەكرێت لەلایەن ھونەرمەند، كاروانی عەلی مەجۆلەوە و دواتر وتاری گروپی كابارێی كوردی كە ڕێكخەری دیمانەكەیە لەلایەن ھونەرمەند رزگار مونزیرەوە پێشكەشدەكرێت و دواتر دوو بەرھەمی شانۆیی پێشكەشدەكرێن ئەوانیش بریتین لە:-
یەكەم : مۆنۆدرامای( فرمێسك لە چاوی رۆژگاردا)، نووسینی مەهاباد قەرەداغی و دراماتورگی دەهەب باولۆس و
وەرگێڕانی بۆ زمانی ئەڵمانی (د.نیگار حەسیب قەرەداغی) و هەروەها لە ئامادەكردن و نواندنی ھونەرمەند (فرمێسك مستەفا) و میوزیكی بەرھەمەكەش لەلایەن ھونەرمەند فاروق میرزا سدیقەوە ئامادەكراوە ئەم نمایشە لە كاتژمێر: 19:00ی ئێوارە بە زمانی ئەڵمانی پێشكەشدەكرێت.
نمایشی دووەم : كە بەرھەمی گروپی كابارێی كوردییە بەناوی ( لایكچی)، نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند( ڕزگار مونزیر )ەو
نواندنی ھەر یەك لە ھونەرمەندان (ھیوا عەونی و فاروق میرزا سدیق)ە ئەم بەرھەمە كارێكی كۆمیدییە و لەكاتژمێر: 20:45ی شەو بە زمانی كوردی نمایشدەكرێت.
ڕۆژی دووەمی دیمانەكە 17ی 6 كە پێكهاتووە لە دوو بەرھەمی شانۆیی بەمشێوەیە دەبێت:-
یەكەم : شانۆی ڕێحانە، لە نووسین و دەرهێنانی ھونەرمەند گەزیزە عومەر و نواندنی ھەر یەك لە ھونەرمەندان، بێگەرد ئەحمەد و بڕیار ڕەشید و فرمێسك مستەفا ئەم كارەش بەرھەمی تیپی هاوڕێیانی گەزیزەیە و لەكاتژمێر: 19:00 بەزمانی كوردی نمایشدەكرێت.
بەرھەمی دووەمی ئەم ئێوارەیە، بەرھەمێكی لابوری شانۆی لالشە لە وڵاتی نەمسا.كە بریتییە لەپیرفۆرمانسێكی ڤیدیۆیی بەناوی (یادەوەری)، كۆنسێپت و كامێراو دەنگ و میلۆدی و ئامادەكاریی ڤیدیۆی و پیرفۆرمەر ھونەرمەند( د.نیگار حەسیب قەرەداغی) یە كە كاتژمێر:21:00ی شەو پێشكەشدەكرێت.
ڕۆژی سێیەمی دیمانەكە 18ی 6 بەم شێوەیە دەبێت:-
یەكەم : سیمینارێك بۆ نووسەر و دەرهێنەر میرزا مەتین لەژێر ناونیشانی (جووڵە شانۆییەكانی باكووری كوردستان لە نێوان لاسایكردنەوە و گێڕانەوەدا).
رێكخەری سیمینارەكە لەلایەن شانۆ مەتۆوە بەڕێوەدەچێت.
كاتژمێر : 14:00ی پاشنیوەڕۆ
پاشان تیپی نواندنی سلێمانی، مۆنۆدرامای ( ژنێكی تەنیا) لە نووسینی( فرانكۆڕاماو داریۆفۆ ) و وەرگێڕان و دەرهێنانی، فازیڵ قەساب لە نواندنی ھونەرمەند (نەشمیل غەریب)، لە كاتژمێر:18:00ی ئێوارە بە زمانی كوردی نمایشدەكرێت.
جێی باسە لەكاتژمێر : 20:00 ی شەو وتاری كۆتایی دیمانەكە لەلایەن كاروان عەلی مەجۆلەوە پێشكەشدەكرێت.
لەدوای ھەر نمایشێك لە نمایشەكانی ئەم دیمانەیە گفتوگۆیەكی كراوە لەلایەن ھونەرمەند بورهان قەرەداغییەوە بۆ ھونەرمەندان و بینەران ڕێكدەخات.
دەستەی باڵای ئەم دیمانەیەش لەم ھونەرمەندانە پێكھاتوون:
كاروان عەلی مەجۆل: سەرۆكی دیمانە.
رزگار مونزیر: بەڕێوبەری هونەریی
هیوا عەونی: كارگێڕیی
فرمێسك مستەفا: رێكخستن و پەیوەندییەكان
بورهان قەرەداغی: وتەبێژی دیمانەكە،

هاوكات بورهان قەرەداغی كە وتەبێژی دیمانەكەیە راشیگەیاند، جێگەی خۆیەتی كە بڵێین كە كەسانێكی زۆر لە ھونەرمەندان و میدیاكاران و كەسانی خۆبەخش لەپشت دیمانەیەوەن تا كارەكانی بەسەركەوتوویی ئەنجامبدەن لەپێناو ئاڵوگۆڕی كەلتووریدا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) وێستهام لە فیۆرنتینای بردەوە و جامی "کۆنفرەنس لیگ"ی بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی فڵچەی کارەبایی ددان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ژنێکی ئەشکەنجەداوە و منداڵەکانی دەستبەسەرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی كۆگایەكی زەیتی زەیتوونی ساختەو رەنگكراودا دەگرێت كە مۆڵەتی كاركردنی نییە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر…
Total
0
Share