سلێمانی.. تەقە لە بارەگای پارتی کرا

فۆتۆ – بژارد دەباغ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 30ی کانونی دووەم، لە کاتژمێر 6:13 خولەکدا تەقە لە ناوچەی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هیوا دێگەڵی، کارگێڕی لقی چوار پارتی لە سێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، تەقەکەرەکان لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندگرۆزەردا بوون ژمارەیان سێ کەس بووە و زیاتر لە 50 فیشەکیان ناوە بە باڵەخانەی ناوچەی یەکی پارتییەوە کە دەکەوێتە گەڕەکی ئازادیی سلێمانییەوە.

ئاماژە بەوەشکرد کە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

وتیشی، “سکاڵامان تۆمارکردووە بەڵام وەکو پێویست هێزە ئەمنییەکان بەدەم سکاڵاکەوە نەهاتوون، لەکاتێکدا ئەم بارەگایانە پاراستنیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە”.

هەروەها شێخ سەلاح بەرپرسی ناوچەی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “تەقەکەرەکان سێ کەس بوون و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەیان داپۆشیبوو، بەڵام ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن دەیانەوێت ئاسایشی شاری سلێمانی بشێوێنن”.

بەرپرسی ناوچەی یەکی پارتی ڕەتیکردەوە بەدیاریکراوی گومانیان لە هیچ کەس و لایەنێک هەبێت.

بابەتی پێشتر

نەجەف.. كچێك بەهۆی خۆڵبارینەوە مرد

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەك دۆخێكی لەناكاو لە تاران دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share