(ڤیدیۆ) وێستهام لە فیۆرنتینای بردەوە و جامی “کۆنفرەنس لیگ”ی بەرزکردەوە

ئەمشەو چوارشەممە، یاریی کۆتایی خولی کۆنفرەنسی ئەوروپی “کۆنفرەنس لیگ” لە نێوان وێستهام یونایتد و فیۆرنتینا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی یانە ئینگلیزییەکە کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای “فۆرتونا ئارینا” ڕووبەڕووی یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی دەیڤد مۆیس کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “هامەرز” لە خولەکەکانی 62، 90+ لەلایەن سەعید بن ڕەحمە و جارۆد بۆوینەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “فیۆلا” لە خولەکی 67 لەلایەن جیاکۆمۆ بۆناڤێنتۆرا-وە تۆمارکرا.

بەو بردنەوە مێژووییە، وێستهام یونایتد بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی “کۆنفرەنس لیگ”ی بەرزکردەوە، کە دووەم ناسناوی ئەوروپییە دەیخاتە هەگبەی دەستکەوتە ئەوروپییەکانیەوە.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: دوای پەسەندكردنی بودجە بەهای 100 دۆلار دەبێتە 140 هەزار دینار

بابەتی دواتر

یەكەمین دیمانەی شانۆیی كوردی دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا دەستپێدەكەنەوە. بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی چێڵسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی…
Total
0
Share