هۆشداری لە بەکارهێنانی فڵچەی کارەبایی ددان دەدرێت

لە ئێستادا ملیۆنان کەس لە جیهاندا فڵچەی کارەبایی بۆ پاککردنەوەی ددانیان بەکاردەهێنن، شارەزایانی بواری پزیشکیش دەڵێن، بەکارهێنانی بە شێوەیەکی ناتەندروست ژیان دەخاتە مەترسییەوە.

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی %41 ی ئەو کەسانەی فڵچەی کارەبایی ددان بەکاردەهێنن لەو کاتەی کە پێویست دەکات سەری فڵچەکانیان ناگۆڕن، تەنانەت %3 شیان هەرگیز نەیانگۆڕیوە.

توێژینەوە زانستییەکان رانەگرتنی پاکوخاوێنی دەم و ددان و ئەو فڵچەیەی بۆ ددان بەکاردێت دەبەستنەوە بە نەخۆشی زەهایمەرەوە.

پزیشکان داوا دەکەن بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر فلچەی ددان و کاریگەریی بۆ سەر دەم و ددان هەر سێ مانگ جارێک فڵچەکانمان بگۆڕین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share