هەولێر.. دایک و باوکێک بە گومانی کوشتنی منداڵە پێنج ساڵانەکەیان دەستگیرکران

لە سنووری ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بە ڕووداوێکی گوماناوی بە فیشەک گیانیلەدەستدا، پۆلیسی هەولێریش زڕدایک و باوکی منداڵەکەی بە گومانی دەستهەبوون لە ڕووداوەکەدا دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر و کەسوکاری منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەکە ڕووداوەکەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستکردەوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی هەولێر، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی عەزەوقۆنیان (سەردار) لە سنووری ناحیەی شەمامک ڕوویداوە، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بەشێوەیەکی گوماناوی بە چەکی دەمانچە گیانیلەدەستداوە.

منداڵەکە ناوی شەهیانە و لەگەڵ باوکی و زڕدایکیدا ژیاوە.

پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە زڕدایک و باوکی منداڵەکە دەستگیرکراون.

بەپێی گێڕانەوەی کەسوکاری منداڵەکە، زڕدایکەکەی کوشتوویەتی، بەشێکیش دەڵێن ئەو منداڵە خۆیکوشتووە و خۆکوژی بووە.

دراوسێکانی ئەو خێزانە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا باسیان لەوە کرد، “زڕدایکی شەهیان پێشتر مامەڵەی زۆر توند و خراپ بووە لەگەڵ شەهیان-دا”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژئاوای كوردستان و هەواڵگریی عێراق چۆن شوێنی قوڕەیشی-یان ئاشكراكرد؟

بابەتی دواتر

نەوت بەرزترین نرخ لە هەشت ساڵدا تۆماردەکات.. لە 93 دۆلار نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر داواكراوێكی دەستگیركرد

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردووە كە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share