لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی ئەشكەنجەدانی ژنێك و دەستبەسەركردنی منداڵەكانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ژنێکی ئەشکەنجەداوە و منداڵەکانی دەستبەسەرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوە و لەگەڵ سێ‌ منداڵەكەی لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری دادوەر وەرگیراو سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ‌ منداڵەش ئازاد بكرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار( س،ر،س لەدایكبووی 1992 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share