تۆمەتبارێک لە میسان هەڵاتبوو لە سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە لایەن دادگای میسانەوە داواکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ میسان گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به ‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ جوڵانی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (یـ، ك لەدایبكبووی 2001) به ‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ره‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بەرزترین رێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا لەماوەی چوار ملیۆن ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە 13 بەنزینخانە داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share