بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە 13 بەنزینخانە داخران

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە، 13 بەنزینخانە داخراون.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، “لیژنەکان لە 13ی ئایاری رابردووەوە تا 1ی ​​حوزەیران سەردانی 132 وێستگەی سووتەمەنییان کردووە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپەوە 13 وێستگەیان داخراون”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ناوی ئەو وێستگانە کراوە کە لە چوارچێوەی ئەو سزایانە داخراون کە پەیڕەو دەکرێت بۆ چاودێریی بەنزین، بەرامبەر بەو وێستگانەی سەرپێچی دووبارەدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک لە میسان هەڵاتبوو لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لە لەندەنە و ناوێکی دیکە هاتە نێو ناوان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share