یونامی داوای لێکۆڵینەوەی ورد لە بۆردومانەكەی زاخۆ دەکات

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نابێت هێرش ئاراستەی دانیشتوانی مەدەنی بکرێت و داوای لێكۆڵینەوەی وردیش لە بۆردومانەكەی زاخۆ دەكات.

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یونامی) لە ڕاگەیەندراوێكدا “بە توندی ئیدانە”ی بۆردومانەكەی ئەمڕۆی سنووری قەزای زاخۆی كرد و دەڵێت، جارێكی دیكە خەڵكی مەدەنی تووشی كاریگەرییەكانی چەك و تەقینەوە بوونەوە.

یونامی ئەوەشی وت، “بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نابێت هێرشەکان ئاراستەی دانیشتوانی مەدەنی بکرێت. بۆیە داوای لێکۆڵینەوەی ورد دەکات بۆ دیاریکردنی بارودۆخی دەوروبەری هێرشەکە” دووپاتیشیدەكاتەوە، دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی لە سنووری ناحیەی دەركار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كرد و بەهۆیەوە هەشت گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 26ی دیكەش برینداربوون.

قوربانییانی ڕووداوەكە بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی ناوچەكەیان كردبوو.

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بە دوایین لێدوانی جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات كاتێك ڕایگەیاند، “ئێمە سەیری چی دەکەین؟ تۆپبارانکردن و مووشەک وەک دۆخێكی نوێی ئاسایی بۆ عێراق؟ ئەمە ڕێگەیەکی زۆر مەترسیدارە بۆ بەرژەوەندییەکان و، یەکێکە لەو ڕێگایانەی دەوڵەتی عێراق زیاتر لاواز دەکات”. و لە كۆتاییشدا یونامی داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەبێ دواکەوتن ئەم پێشێلکارییانە ڕابگرن.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا لە بارەی نێیمارەوە: کوڕی چاکە، بەڵام ئێوە هەڵەن

بابەتی دواتر

سەدر: دەستدرێژیكردنەسەر پارێزگاكانی باكوور و هەرێم چیتر مایەی قبوڵكردن نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی ڕاوەماسی کۆتاییهات

ئەمڕۆ 14 ی حوزەیران، قەدەغەی ڕاوەماسی کۆتاییهات و بەپێی ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم دایناوە، ڕاوچیان دەتوانن…
Total
0
Share