چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان بڵاویکردەوە، چوار کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکردووە.

تاوانە رێکخراوەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ھەردوو ھۆبەی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی سەر بە نووسینگەکەمان توانیان چوار تۆمەتباری عێراقی دەستگیربکەن کە تاوانی دەڵاڵیکردنی (کڕین و فرۆشتنی) گورچیلەیان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبارەکان یەکێکیان کوردە و سیانیان بە رەگەزنامە عەرەبن، دوای دەستگیرکردنیان بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی پێنج لە یاسای ژمارە 28 ی ساڵی 2012 ی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ راگیران، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەری دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپر،…
Total
0
Share