ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سیدەکان، تی ئێن تی بە ژمارەیەک پاسەوانی سنووردا تەقییەوە، بەوهۆیەوە یەکێک لە ئەندامانی ئەو تیمە گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
رووداوەکە لە چیای قەلەڕەش روویداوە، تیمێکی پاسەوانی سنوور لەو ناوچەیە کە خاڵێکی پاسەوانیی تێدایە (تی ئێن تی) پێیاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و بریندارێکیش هەیە.
ئەو پاسەوانەی گیانیلەدەستداوە ناوی رزگار عەبدولکەریمە.