کێشی ئەندامەکانی جەستەت بزانە.. قورسترین ئەندام کامەیە؟

ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە پەیوەندیی بەردەوامدان و پێکەوە کاردەکەن بۆ بەجێهێنانی ئەرکە دیاریکراوەکانی جەستە بە گشتی، ژمارەی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ 78 ئەندامن.

ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ بە هەموو شێوە و قەبارەیەکیانەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی ئەو ئەرکە گرنگە بێشومارانە بن کە ئەنجامی دەدەن، بەڵام کام ئەندام لە جەستەدا زۆرترین کێشی هەیە؟ لەوانەیە سەرسامبیت بە وەڵامەکەی، کێشی ئەندامەکانی جەستە بەم جۆرەیە:

پێست

پێست قورسترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، بەڵام هەندێک ناتەبایی هەیە کە لە ڕاستیدا کێشی چەندە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسانی پێگەیشتوو بە تێکڕا 3.6 کیلۆگرام پێستیان پێوەیە، هاوکات سەرچاوەکانی تر باس لەوە دەکەن کە پێست نزیکەی 16%ی کۆی کێشی جەستەی گەورەکان پێکدەهێنێت، لەم حاڵەتەدا ئەگەر کەسێک کێشی 77 کیلۆگرام بێت, ئەوا کێشی پێستی نزیکەی 12.3 کیلۆگرام دەبێت.

ئێسک

ئێسکەپەیکەر سیستەمێکی ئۆرگانیکە، یان کۆمەڵێک ئەندامە کە پێکەوە ئەرکی فیسیۆلۆژی تایبەت ئەنجام دەدەن، ئێسکەپەیکەر یەکێکە لە گەورەترین سیستەمی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، هەروەها دەتوانێت نزیکەی لەسەدا 15ی کۆی کێشی جەستەی کەسێکی پێگەیشتوو بێت.

جگەر

بەپێی ئاماری دامەزراوەی جگەری ئەمریکی کێشی جگەر نزیکەی 1.4 بۆ 1.6 کیلۆگرامە و دووەم قورسترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، جگەر ئەندامێکە دەکەوێتە سەرووی گەدە، جگەر یارمەتی شکاندنی ژەهرەکان و هەرسکردنی خۆراک دەدات، لەنێو ئەرکە گرنگەکانی تردا، بەپێی ئامارەکانی پزیشکی جۆنز هۆپکینز، جگەر نزیکەی یەک پینت خوێن بە بەردەوامی هەڵدەگرێت، کە دەکاتە نزیکەی 13%ی خوێنی جەستە.

مێشک

لە بیرکردنەوە تا کۆنترۆڵکردنی جوڵەکانی مرۆڤ مێشک بەرپرسیارە لێی، مێشکی مرۆڤ ئەرکی بێشومار لە جەستەدا ئەنجام دەدات و مێشک نزیکەی 2%ی تێکڕای کێشی جەستەی مرۆڤی پێگەیشتوو پێکدەهێنێت.

 

هەروەها کێشی بارستەی مێشک بەندە بە تەمەن و ڕەگەزی کەسەکەوە. لە تەمەنی 20 ساڵیدا کێشی مێشکی پیاو 1.4 کیلۆگرامە، لە تەمەنی 65 ساڵیدا بۆ 1.3 کیلۆگرام دادەبەزێت، بەگوێرەی ئینسایکلۆپیدیای مێشکی مرۆڤی ئەکادیمی، کێشی مێشکی مێینەکان نزیکەی لەسەدا 10 کەمترە لە مێشکی پیاوان، بەڵام بەپێی گۆڤاری ئینتلیجنس کاتێک کۆی کێشی جەستەیان لەبەرچاو دەگیرێت، مێشکی پیاوان تەنها نزیکەی 100 گرام قورستر دەبێت.

سی

سییەکان لە قورسترین بەشەکانی جەستەی مرۆڤن، بەزۆری کێشی سییەکانی ڕاست نزیکەی 0.6 کیلۆگرامە، لەکاتێکدا سییەکانی چەپ کەمێک بچووکترە و کێشی نزیکەی 0.56 کیلۆگرامە، هەروەها سییەکانی نێری پێگەیشتوو قورسترن لە سییەکانی مێینەکان.

ئەوەی جێگای سەرنجە، کێشی سییەکان لە کاتی لە دایکبووندا 40 گرامە، سییەکان تەنها کاتێک بە تەواوی گەشە دەکەن کە کۆئەندامی هەناسە لە تەمەنی دوو ساڵیدا دروست دەبن.

دڵ

دڵی مرۆڤ دەکەوێتە ناوەندی کۆئەندامی سووڕی خوێن و بەبەردەوامی خوێن بەناو جەستەدا  هەڵدەدات و ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بۆ شانەکان دەنێرێت، ئەو ریشاڵە ماسولکەییە قورسانەی کە لێدانی دڵ دەگوازنەوە زۆربەی کێشەکەی پێکدەهێنن، کێشی دڵ لە نێرە پێگەیشتوەکاندا نزیکەی 280 بۆ 340 گرامە و لە مێینە پێگەیشتوەکاندا نزیکەی 230 بۆ 280 گرامە.

گورچیلە

گورچیلە جەستە لە ژەهر و پاشماوەی جەستە رزگار دەکات، ئەم کارە سەرەکییە لەلایەن نیفرۆنەکانەوە ئەنجام دەدرێت کە پێکهاتەی بچووکن و وەک فلتەرێک لە نێوان سووڕی خوێن و میزڵدان کاردەکەن، هەر گورچیلەیەک ملیۆنان نیفرۆن لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە ئەم ئەندامە گرنگە ببێتە یەکێک لە ئەندامە قورسەکانی جەستە، کێشی لە نێری پێگەیشتوەکاندا لە نێوان نزیکەی 125 بۆ 170 گرامە و لە مێینە پێگەیشتووەکاندا 115 بۆ 155 گرامە.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بۆ رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون رێکارەکان توندتر دەکرێن

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەی تی ئێن تی لە سیدەکان پاسەوانێکی سنوور گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share