قەڵادزێ.. دوو شوانکار بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەیانەوە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە لە دەروازەی قەڵادزێ، شوانکارێك دەستبەجێ گیانیلەدەستدا و شوانکارووێكی دیكەش دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین، کە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستیکردووەتەوە، ڕووداوەکە پێنج ڕۆژ پێش ئێستا ڕوویداوە، کاتێک دوو شوانکارەکە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، لە ڕێگەدا ماتۆڕسکیلەکەیان وەرگەڕاوە، هەر لەوێدا گەنجێک بەناوی (خ . م. ع) لەدایکبووی ساڵی 2002 گیانیلەدەستدا.

هاوکات کەسی دووەم، کە سەرنشینی ماتۆڕسكیلەکە بووە، بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

بەوتەی کەسوکاری دوو گەنجەکە، کوڕەکانیان لە سنوری قەڵادزێ شوانکارییان بۆ مەڕدارێک کردووە،  بەوتەی مەڕدارەکەش وەکو هەموو ڕۆژێک، ئێوارە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لە ڕێگا وەرگەڕاون و یەکێک لە شوانەکان هەر لەوێدا گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کاریگەریی لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانیی نابێت

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی بۆ دەستکەوتنی کارەبا پشت بە سەرچاوەی دیکە دەبەستین، راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە…
Total
0
Share