دوو کەس لە شارباژێر خنکان

لە سنووری شارباژێڕ دوو گەنج لە کاتێکدا بۆ گەشت چووبوونە ئەو سنوورە لە ئاودا خنکان.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی شارباژێڕ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە دوو شوێنی جیاوازدا ئەمڕۆ لە سنووری شارباژێڕ دوو گەنج لە ئاودا خنکان، یەکێکیان لە خەمەڵۆکە و ئەوی دیکەیان لە کونەماسی خنکاون کە بەمەبەستی گەشت چووبوونە ئەو ناوچەیە.

باسی لەوەشکرد کە ئەو گەنجەی لە کونە ماسی خنکابوو، تەمەنی 36 ساڵە و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە.

وتیشی، ئەو کەسەی لە خەمەڵۆکە خنکاوە، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوەکە و تیمەکانیان چوونەتە سنوورەکە بۆ گەڕەن بەدوای تەرمەکەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: ئاماری قوربانیان بۆ 12 شەهید و 64 بریندار بەرزبووەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە…
Total
0
Share