بلومبێرگ: هەرێم و ناوەند نەگەیشتنە رێككەوتن

ئەو شاندەی بە نیازی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم سەردانی بەغدادیان كرد، لەگەڵ شاندی حكومەتی ناوەند نەگەیشتنە رێككەوتن و بێ ئەنجام هەمان رۆژ گەڕانەوە، وەك ئەوەی ئاژانسێكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بەرپرسانی کورد نەیانتوانی رێکبکەون لەسەر هەناردەكردنی نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە.

ئاژانسە ئەمریكییەكە ئەو زانیارییەی لە زاری كەسانی ئاگادار لەو پرسە بڵاوكردووەتەوە.

شاندی هەردوو حكومەت دوێنێ لە بەغداد كۆبوونەوە، دوای ئەوەی رۆژی هەینی حكومەتی توركیا وەرگرتنی نەوتی هەرێمی لە بەندەری جیهان و فرۆشتنی راوەستاند.

بەپێی ئاژانسەكە دوای كۆبوونەوەی هەردوولا و بێئەنجام بوونی، شاندی هەرێمی هەمان رۆژ گەڕاونەتەوە هەولێر.

رۆژی شەممە سایتی (ئارگۆس)ی تایبەتمەند بە بواری بازاڕی وزە رایگەیاند، شەوی رابردوو عێراق بە فەرمی لەلایەن توركیاوە ئاگاداركرایەوە لەوەی لە دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە بەرژەوەندیی عێراق بڕیاریداوە.

هەروەك لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاند، توركیا لایەنی عێراقی لەوە ئاگاداركردووە كە چیتر رێگەنادات بەبێ رەزامەندی حكومەتی ناوەند، نەوتی هەرێمی كوردستان بگاتە بەندەری جەیهان.

دەشڵێت، “ئەم بڕیارە گورزێكی دیكەیە بەر هەرێمی كوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق دەكەوێت”.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ مامەند: كورد لە كەركوك زیانی زۆری پێدەگات

بابەتی دواتر

سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی سلێمانی و دەوروبەری دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا: بڕیاری بوێرانەی سەرۆك بافڵ بۆ پاراستنی بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی كوردییە

كۆچەر كەریم سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەناوی كۆمەڵەكەمانەوە، ستایشی بڕیاری بوێرانە و دڵخۆشكەرانەی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share