شووتی یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان هەوادارێکی زۆری هەیە، لە رووی تەندروستییەوە چەندین سوودی هەیە لەوانەش:
-بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی بەرز ئاوی تێدایە لەش شێداردەکاتەوە و لەوشکبوونەوە دەیپارێزێت
-دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و یارمەتی باشترکردنی کاری کۆئەندامی هەرس دەدات و رێگری لە سکچوون دەکات
-سەرچاوی ڤیتامینات و کانزاکانە رۆڵی کاریگەری لە باشتربوونی تەندروستیی دڵ و مێشک هەیە
-دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و بەرەنگاری زۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە دەبێتەوە
-شیرینییەکی تەندروستە، دەتوانیت شووتی بخۆیت و بێ ئەوەی زیان بە تەندروستیی بگەیەنێت