بڕی سامانەکەی ئەردۆگان ئاشکراکرا

رۆژنامەیەکی فەرمی تورکیا سامانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا و بڕی ئەو قەرزانەی لەسەرییەتی ئاشکرادەکات.

رۆژنامەی رەسمی تورکیا بڵاویکردەوە، “رەجەب تەیب ئەردۆگان خاوەنی 86 هەزار دۆلارە لە سێ بانکی جیاواز، لەگەڵ یەکەیەکی نیشتەجێبوون و پارچەیەک زەوی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهای یەکەی نیشتەجێبوونەکەی 370 هەزار دۆلارە و لە شاری ئیستانبوڵە و بەشێکی بەناوی هاوسەرەکەیەوەیەتی، زەوییەکەشی رووبەری 0.2 هێکتارە و لەسەر دەریای رەشە”.

ئاشکراشیکرد، “لەساڵی 2014 ەوە تا ئێستا یەک ئۆتۆمبێلی لە جۆری ئۆودی A8 هەیە، لە بەهاری ئەمساڵیشدا بووە خاوەنی یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستکراوی وڵاتەکەی”.

بەپێی رۆژنامەکە ئەردۆگان بڕی 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی قەرزدارە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا

هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی”ئەقسا”لە قودس و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی فەلەستین برینداربوون. تەلەفزیۆنی…
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن
لە توركیا بە تاوە و مەنجەڵەوە خۆپیشاندان دژی گرانی بەڕێوەچوو

لە گەورەشاری ئیستانبوڵی تورکیا خۆپیشاندان بە هەڵگرتنی مەنجەڵ و تاوەی ناو چێشتخانەکان، دژی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان…
Total
0
Share