ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ژەمی چوارەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا “FDA” ئامادەکاری دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر پێدانی ژەمی چوارەم “دووەم ژەمی زیادەکی”ی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان 50 ساڵ و بەرەوەسەرەوەیە.

ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست”ی ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی باڵای تەندروستیی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ژەمی چوارەمی کۆرۆنا دەتوانێت ” پارێزگاری زیاتر” دەستبخات، لەکاتێکدا مەترسییەکان بۆ بڵاوبوونەوەی یەکێک لە زنجیرەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن زۆر بەرزە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، ڕەزامەندی لەسەر ژەمی زیادەکی دووەم “ژەمی چوارەم” لە ڤاکسینی ڤایزەر – مۆدێرنا لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.

چاوەڕێدەکرێت دابەشکردنی ژەمی چوارەمی ڤاکسین ئەو کەسانە بگرێتەوە کە لانیکەم بەرلە چوار مانگ ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە.

هەروەها ئامۆژگاریی ئەو کەسانە دەکەن کە کێشە لە سیستمی بەرگرییاندا هەیە ژەمە زیادەکان وەربگرن.

ژەمە زیادەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا ماوەیەکی زۆر مشتومڕی لەنێوان لایەنە زانستییەکان و بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا دروستکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە مەترسییەکی جیهانی زۆر هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی خێرا و بەرفراوانی یەکێک لە لقەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەناوی “BA1″، تائێستا لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

نامە و تویت، وێنە و ڤیدیۆ دەبنەهۆی قورسكردنی هەسارەی زەوی

بابەتی دواتر

دۆلار کەمێک دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share