وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، كۆمپانیای دانەگاز لە چوارچێوەی چاكسازی لە كێڵگەكانی، بۆ ماوەی 29 كاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز كەم دەكاتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی رایدەگەیەنێت، كۆمپانیای دانەگاز لە چوارچێوەی چاكسازی لە كێڵگەكانی، بۆ ماوەی 29 كاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز كەم دەكاتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و وەزارەتی كارەبا هەوڵدەدات ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی هەبێت.

بابەتی پێشتر

بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە یەكێتی دەكات

بابەتی دواتر

داهاتی ئەم مانگەی نەوتی عێراق نزیکەی نیو ملیار دۆلار کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما جێگیر دەبن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share