بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: لە دوو رۆژی پشووی سەرژمێریدا 22 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دراوە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانەکە لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی شارەكان جێبەجێكراوە.

باسی لەوەشکردووە، لەم دوو رۆژەدا زیاتر لە 7000 فەرمانبەری ئیشكگری كارەبا بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕ و وێستگەكان و كارەبای هاوبەشانی ماڵان لەسەر هێڵ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share