بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە یەكێتی دەكات

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا، بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆك و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە دەكات و وێڕای پیرۆزبای رایدەگەیەنێت، لەكاتێكدا ئەم ساڵیادە دەكرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێی سیاسیی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستی ناوخۆ چ لەسەر ئاستی عێراق رووبەڕووی میللەتەكەمان و هەرێمی كوردستان بووەتەوە.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە،” هیواخوازین سەرجەم هێزە سیاسییەكان بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی لە پێناو بەرژەوەندییەكانی هاونیشتمانیان بە ‌دیالۆگ و تێگەیشتنی سیاسی كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بكەن و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان كاری لە پێشینەبێت”.
دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان: سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بەبۆنەی (48)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.

‎لە كاتێكدا ئەم ساڵیادە دەكرێتەوە پێشهات و ئاڵنگاریی نوێی سیاسی و ئابوریی و یاسایی چ لەسەر ئاستی ناوخۆ چ لەسەر ئاستی عێراق رووبەڕووی میللەتەكەمان و هەرێمی كوردستان بووەتەوە، ئەم ئاڵنگارییانە هۆكارێكی مەترسیدارن لەسەر ژیان و گوزەرانی هاونیشتمانییان و قەوارەی هەرێمی كوردستان، هیواخوازین هەموو هێزە سیاسییەكان بە بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی لە پێناو بەرژەوەندییەكانی هاونیشتمانیان بە ‌دیالۆگ و تێگەیشتنی سیاسی كار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بكەن و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان كاری لە پێشینەبێت.

لەم بۆنەیەدا؛ هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان دووپاتدەكەینەوە لە یەكڕیزی و پێكەوە كاركردن لەسەر بنەمای‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستی‌ خەڵك و دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناكۆكیەكان و دوورخستنەوەی مەترسییەكان.

هەر شاد و سەركەوتووبن

بزووتنەوەی گۆڕان

2023/6/1

بابەتی پێشتر

بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش گۆشتفرۆشێک داخرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار -سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی دوو سایدی نێوان كەلار-دەربەندیخان و لایەنە پەیوندیدارەكانن لە كۆمپانیاكە سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات.…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

لە قەزای سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی2ەوە داواكراوبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share