دابەشكردنی ئاو لە هەولێر ڕاگیرا

داوا لە هاوڵاتییان دەكرێت دەست بەئاوەوە بگرن

بەهۆی ئەو بارانەی ڕووی لە پارێزگاكە كردووە، دابەشكردنی ئاو لە هەولێر ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، بەهۆی باران بارینێکی زۆر لە سەرووی شاری هەولێر، کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە “شێلوو” دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازی (1 و 2 و 3).

داواش لە هاوڵاتییان دەكات دەست بەئاوەوە بگرن تا شێلووی ڕووبار کەم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو ڕوونیشیكردوەتەوە، ئەو دیاردەیە تەنھا لە ھاوین ڕوودەدات بەھۆی کەمبوونی ئاستی ئاوی ڕووبار و بارانی بەخور.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە هەڵگری تابلۆی هەرێمن و سەرپێچیان کردووە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بارەی سەرپێچیکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنی تابلۆی هەرێمن لە شارەکانی عێراق دەڵێت، “سەرپێچییەکان بەرزدەکرێنەوە بۆ…
Total
0
Share